لە ساڵی خوێندنی ٩٦-٩٧دا، نزیک بە ١٤٢ هەزار مناڵ، لە خوێندن بێبەری بوون

رزوان حەکیم زادە، جێگری وەزیری پەروەدەو بارهێنانی کۆماری ئیسلامی رایگەیاند کە لە ساڵی خوێندنی ٩٦-٩٧ دا نزیک بە ١٤٢ هەزار مناڵ لە خوێندن جێ ماون و لە خوێندن بێبەرین.

بە پێی ئامارەکان نزیک بە ٨ میلیۆن کەس لە ئێران کەم خوێندەوار یان نەخوێندەوارن و خوێندنی سەرەتاییان هەیە و نەیانتوانیوە لە ئاستی سەرەتای بەرزتر بخوێنن.

هەروەها زۆرترین رێژەی نەخوێندەواری و کەم خوێندەواری لە پارێزگا هەژار نشینەکاندایە، بە تایبەت لە گوند و دێهاتەکاندا کە خوێندنگەی ناوەندی تێدا نییە.

جێگری وەزیری پەروەدە و بار‌هێنانی کۆماری ئیسلامی ئاماژەی بەوە داوە کە زۆربەی ئەو مناڵانەی لە خوێندن جێ دەمێنن، دەچنە بازاڕی کارەوەو وەک مناڵانی کار ناویان ڵیدەبرێت.

کێشەی ئابووری لە ئێران و چوونە سەرەوەی رێژەی بێکاری و لە هەمانکاتدا نەبوونی پشتیوانی دەوڵەتی بۆ ئەو کەسانەی کە دەخوێنن، هۆکاری سەرەکی چوونە سەرەوەی رێژەی کەم خوێندەواری و نەخوێندەوارییە لە ئێران.


PM:08:36:21/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 285 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌