دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ بە داخەوە ڕۆژی سێ شەممە ٢٥ی گوڵان دایە "حاجی تەڵا تاجگەردوون" دایکی هاوڕێی گیانبەختکردوو هاوڕێ نەسڕوڵڵا خۆشڕوو، لە تەمەنی ٨٨ هەشت ساڵی لە شاری مەریوان دڵی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.

حاجی تەڵا، لەو ژنە شۆڕشگێڕە نموونەییانەی کوردستان بوو کە لە کاتی کۆچی مێژووی مەریوان بە ڕێبەری کاک فوئاد مستەفاسوڵتانی لە کانی میران، بەرامبەر بە هەیئەتی نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران وەستایەوە. وتەیەکی بەنرخی هەیە کە تا ئێستاش لە لایەن شۆڕشگێڕان و خەباتکارانی کوردستانەوە دەوترێتەوە کە نیشانەیەک بوو لە ورەی بەرزی حاجی تەڵا و هەموو خەڵکی کۆچکردووی مەریوان بوو بۆ کانی میران. وتەکەی دایە تەڵا ئەمە بوو: "ئێمە ئامادەین گەڵای ئەم دارانە بخۆین، بەڵام سەر بۆ حکومەتی کۆماری ئیسلامی دانانەوێنین و تا وەدەست هێنانی خواست و داواکارییەکانمان ناگەڕێینەوە بۆ ناوشاری مەریوان."

جێی ئاماژەیە کە شەهید نەسڕۆڵڵا خۆشڕوو لە سیاچاڵەکانی کۆماری ئیسلامی لە سێدارە درا.

تەرمی دایە حاجی تەڵا تاجگەردوون لە گۆڕستانی دارسێرانی مەریوان بە خاک سپێرداوە.


AM:10:50:17/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 267 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌