کردنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە "ئورشەلیم"

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی ١٤ی مەی ڕێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی هاوکات لەگەڵ حەفتایەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی وڵاتی ئیسرائیل، باڵوێزخانەی وڵاتە یەکگرتووەکان لە تێل ئەڤیڤەوە گوازرایەوە بۆ ئورشەلیم.

پێشووتر بڕیاری ڕاگواستنی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ ئورشەلیم لە لایەن دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە ڕاگەیانرابوو کە هەندێک لە وڵاتان و دەوڵەتانی ئیسلامی و یە لەوان کۆماری ئیسلامی ئێران نەیاری خۆیان بۆ ئەو بڕیارە نیشان دابوو. لە بەرامبەردا ئیسرائیل پێشوازی گەرمی خۆی لەو بڕیارە دەربڕیبوو.

ئورشەلیم شارێکی کۆنی مێژووییە کە ئیسرائیلی و فەلەستینییەکان لە سەر خاوەندارییەتی ئەم شارە لە ناکۆکی دان.

ڕێوڕەسمی کرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئورشەلیم بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵای ئەم دوو وڵاتە و هەندێک لە وڵاتانی جیهان بەڕێوە چوو. هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمە بە دەیان هەزار کەس لە فەلەستینییەکان لە ناڕەزایەتی بەو بڕێارەی ئەمریکا هێرشیان بردە سەر سنوورەکانی ئەو دوو ناوچەیە و لە ئەنجامدا بە پێی ئامارەکان نزیک بە ٦٠ کەس کوژراون و بە هەزاران کەسیش بریندار بوون.


PM:05:37:16/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌