ئەمریکا بەرپرسی بانکی ناوەندی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانەوە

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، رۆژی سێ شەممە ١٥ مەی ٢٠١٨ بەرامبەر بە ٢٥ی گوڵانی ١٣٩٧ رایگەیاند کە وەلی اللە سەیف ، بەرپرسی گشتی بانکی ناوەندی کۆماری ئیسلامی و عەلی تەرز عەلی، جێگری بەشی نێوەنەتەوەیی بانکی ناوەندی خستە لیستی گەمارۆکانەوە. 

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ، وەلی ئەڵڵا سەیف و جێگرەکەی بەوە تاوانبار کردوە یارمەتی ماددی حیزب اللە لوبنان ئەدەن لە ڕێگای سپای قودسەوە. ئەم گەمارۆ ئابووریانە سەرەتایەکە بۆ گەمارۆ ئابوورییەکانی نەوتی ئێران کە بڕیارە دوای چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام لە ٤ی نۆڤەمبەرەوە بکەوێتە گەڕ.

ستیڤ مەنوچین، وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا وەلی ئەڵڵا سەیفی بەوە تاوانبار کرد کە لە رێگای سپای قودس و بانکی بیلادی ئیسلامیەوە یارمەتی حیزب وڵڵا دەدەن.


PM:04:58:16/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌