سێنا، مایكڵ پمپئۆی وەك وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دیاری كرد

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی سێنای ئەمریكا، بە زۆرینەی دەنگ مایكڵ پمپئۆی وەك وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دیاری كرد.

لەم دەنگدانەدا دەربارەی دانانی پمپئۆ وەك وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، لە ١٠ ئەندامی دیمۆكراتی سێنا ٩ كەسیان دژی دانانی پمپئۆ بوون وەك وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، بەڵام هەر ١١ ئەندامی كۆماریخوازی سێنا هاودەنگ بوون لە سەر دانانی پمپئۆ وەك وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە. 

سەرۆك كۆماری ئەمریكا سەرەتای مانگی رابردووی زایینی رێكس تیلەرسۆنی لە پۆستی سەرۆك وەزیران لە سەركار لابرد و مایكل پمپئۆی وەك كەسێك كە بە شایستەی دەزانی بۆ ئەم پۆستە بە سێنا ناساند.


AM:11:36:25/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌