بەهۆی هێرش بۆ سەر خەڵك لە تۆرێنتۆ ٢٥ كەس بوونە قوربانی

پۆلیسی كانادا دەڵێت كەسێك كە شۆفێری وەن بووە لە شەقامەكانی تۆرێنتۆ، بە ماشێنەكەی كەوتۆتە ناو خەڵك و بەو بۆنەوەی ١٠ كەس گیانیان لە دەستداوە و ١٥ كەسیش بریندار بوون.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: كاتژمێر ١٣:٣٠ دوا نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە ٣ی گوڵان بە كاتی تۆرێنتۆ لە چوارڕێیانێك كە دەخواتە شەقامەكانی یانگ و فینخ لە تۆرێنتۆی پێتەختی كانادا، شۆفێرێكی وەن بە ماشێنەكەیەوە خۆی بە خەڵكدا كێشاو بەم هۆیەوە ٢٥ كەس بوون بە قوربانی. 

پۆلیسی كانادا باس لەوە دەكات كە گومانلێكراو "ئالیك میناسیان" ٢٥ ساڵە، هۆكاری ئەم كردەوەیە بووە.

تا ئێستە پۆلیس پشتڕاستی نەكردۆتەوە ئاخۆ ئەم كردەوەیە كردەوەیەكی تیرۆریستی بوە یان نە، بەڵام زۆریک لە ئاماژەکان ئەوە نیشان دەدەن کە کردەوەیەکی تیرۆریستی بووە.

جێی باسە، لە دوو ساڵی رابردووەدا لە بەشێك لە وڵاتانی ئورووپایی و ئەمریكایی شاهیدی كردەوەی تیرۆریستی هاوشێوەبووین وەك فەرانسە و ئاڵمان و.. .



AM:11:29:25/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 113 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌