پێنج بەندکراوی کورد لە زیندانی ورمێ ئیعدام کران

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵە ناوخۆییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ٣ی گوڵانی ١٣٩٧ی هەتاوی، پێنج شارۆمەندی کورد لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستگیر و سزای ئیعدامیان بە سەرداسەپابوو، لەسێدارەدران.

ناسنامەی چوارکەس لە ئیعدامکراوەکان بەم شێوەیەیە:
تەیب شێخ نژاد موکری، خەڵکی شاری شنۆ
یەدوڵڵا سەمەدی، خەڵکی شاری ورمێ
ئیسلام ڕەشیدی، خەڵکی شاری ورمێ
قادر محەمەد حەسەن، خەڵکی شاری بۆکان.

ئەم کەسانە، ساڵانی ڕابردوو دەستگیر و لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیەوە بە تۆمەتی کوشتن سزای ئیعدامیان بە سەرداسەپابوو.


PM:12:32:23/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 1264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌