بازاڕیانی شاری بانە مانیان گرت

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٦ی خاکەلێوە، بازاڕیانی شاری بانە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە داخرانی سنوورەکان دوکان و بازاڕەکانیان داخست.

جێی ئاماژەیە، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا، ئەمە چەندمین جارە بازاڕیانی شاری بانە و شارە سنوورییەکانیتر بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە داخرانی سنوورەکان، دوکان و بازاڕەکانیان دادەخەن و مان دەگرن.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە رێگای لاپەڕە فەرمییەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک و تێلێگرام نوێترین زانیارییەکان بڵاودەکاتەوە.


AM:11:39:15/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌