هەڵمەتێکی شاخەوانی بۆ شاخی ڕندۆڵەی شنۆ بەڕێوەچوو

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی هەینی، ٢٤ی خاکەلێوە، لە شاری شنۆ گەشتێکی شاخەوانی بۆ شاخی ڕندۆڵە، بۆ گەیاندنی پەیامی پاراستنی ژینگە و پاراستنی ئاو رێکخرا. 

زیاتر لە 20 گرووپی شاخەوانی و 300 شاخەوان لە چەندین شاری کوردستان و ئێران بەشداری ئەم هەڵمەتە بوون.

شاخەوانان داوا لە خەڵک و دامەزراوە حکومییەکان دەکەن گرینگی زیاتر بە پاراستنی ژینگە و پاراستنی ئاو بدەن کە کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو بووەتە هەڕەشەیەکی جیدی بۆ سەر ژیانی خەڵک و نەوەی نوێ.

AM:02:24:15/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌