لاوێکی مەریوانی لە کاتی هەڵاتن لە دەستی هێزەکانی ڕژیم تووشی ڕووداوی هاتووچۆ هات و گیانی لە دەستدا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ئەو لاوە مەریوانیەی کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە کەلی تەتەی ناوچەی پاوە لە کاتی هەڵاتن لە دەستی هێزەکانی ڕژیم ماشینەکەی هەڵداشت و بە سەختی برینداربوو، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خاکەلێوە، بە هۆی سەختی برینەکەی گیانی لە دەستدا.

ناسنامەی ئەم لاوە کوردە، ڕەحمان جەمشیدی، کوڕی حاجی ئیبراهیم جەمشیدی و خەڵکی گوندی سێفی ژورووی سەر بە شاری مەریوانە.


AM:02:14:15/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌