تەرمی لاوێکی ٢٧ ساڵە لە پارکی ساحلی بۆکان دۆزرایەوە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٣ی خاکەلێوە، تەرمی لاوێکی ٢٧ ساڵە لە پارکی ساحلی بۆکان دۆزرایەوە.

شوناسی ئەم لاوە کوردە: ئارش شوجاعی، خەڵکی شاری بۆکانە.

بە پێی سەرچاوەکە، ئەم لاوە کوردە لە چەند ڕۆژ لەمەوبەرەوە کە لە ماڵ چووەتە دەرەوە، دیار نەماوە و تا ئێستاش هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە.


AM:12:04:13/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 345 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌