شارۆمەندێکی کوردی دیکە لە زیندانی خۆی ئیعدام کرا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە، ١٩ی ڕەشەممە، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی شاری خۆی بە ناوی (جەواد گوڵ نییەت)، کە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەستبەسەر و سزای ئیعدامی بە سەر داسەپابوو، لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە ئیعدام کرا.

جێی ئاماژەیە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلی ئیعدامەکان لە زیندانەکانی ئێران و بە تایبەت کوردستان دەستی پێکردووەتەوە و لە دوو هەفتەی ڕابردوودا ٨ شارۆمەندی کورد لە زیندانەکانی کوردستان لەسێدارە دراون.


PM:11:00:12/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌