حەوت چالاکی مەدەنی شاری مەریوان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کران + ناسنامە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١ی ڕەشەممە، زیاتر لە دە چالاکی مەدەنی شاری مەریوان بە تۆمەتی وەڕێخستنی خۆپێشاندان و هەوڵدان دژی ئاسایشی گشتیی وڵات لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات ناسنامەی حەوت کەس لە گیراوەکان بەم شێوەیە بڵاودەکاتەوە:
محەمەد دانش، ئارمان غەفووری، عەدنان حەسەن پوور، ناسح باخیشی، ئەحمەد ئیران پەنا، هیوا نادری، فەرامەرز محەمەدی.

تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چالاکانی هیچ هەواڵێک لە بەر دەست دانییە.



PM:10:35:12/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 623 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌