لاوێكی مەهابادی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ١٧ی ڕەشەممە، لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی (موحسێن ئەحمەدی)، خەڵکی گوندی سەهۆڵانی سەر بە شاری مەهاباد لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە بانگهێشت و هەڕەشەی دەستبەسەر کردنی لێکرا.

ناوبراو بە تۆمەتی ئەوەی کە لە سەردانێکی بۆ هەرێمی کوردستان چاوی بە بەرپرسانی حیزبە کوردییەکان کەوتووە بانگهێشت کراوە و ئیدارەی ئیتلاعات بەڵێنی ئەوەی لە ناوبراو وەرگرتووە کە جارێکیتر سەردانی هەرێمی کوردستان نەکاتەوە.

AM:01:41:12/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌