چالاکێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ گواسترایەوە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی شەممە، ٢١ی ڕێبەندان، (فەڕوخ عەبدی) بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامیی "ئامانج"،کە ڕووماڵی هەواڵەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی دەکرد، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش مانگێک مانەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ زیندانی ناوەندی شاری ورمێ گواسترایەوە.

ناوبراو ڕۆژی شەممە، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە، لە شاری قشم دەستبەسەر بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گواسترایەوە.

هێزە ئەمنیەتییەکان هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم چالاکە کوردەیان بۆ پڕوپاگندە دژی ڕژیم ڕاگەیاندووە.

AM:01:33:12/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌