کۆڵبەرانی سەر سنوور کارتی پیلەوەرییان پێ نادرێت

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، ماوەیەک لەمەوبەر، ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ڕژیم بڕیاریدا کارتی پیلەوەری بەسەر کۆڵبەراندا دابەش بکەن، بەڵام هێشتا هەموو کۆڵبەران خاوەن ئەم کارتە نین و ئەو خەڵکانەش کە کارتی پیلەوەرییان وەرگرتووە، ناتوانن بە کاری بێنن و تا ئێستا چالاک نەکراوەتەوە.

بە وتەی کۆڵبەرێک لە مەریوانەوە: کارتی پیلەوەریمان تا ئێستا وەرنەگرتووە و بەرپرسان هۆکاری ئەوەشیان گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی کە تا ئێستا ژێرخانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ئامادە نییە.

ئەم گومرکە ناڕەزایەتی کاسبکار و دوکاندارەکانی شاری بانەی بە دواوە بووە. ئەوان دەڵێن: ئەم هەوڵەی ڕژیم دەبێتە هۆی ئەوەی کە کاڵا و کەلوپەلەکانیان بە گرانتر بفرۆشن و بەو پێیەش کڕیاریان نامێنێت.

AM:01:24:12/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 286 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌