"دڵنیا ڕەحیم زادە" خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ی ڕەشەمە، ٨ی مارسی ٢٠١٨ دەزگای ڕۆشنبیریی "جەمال عیرفان" بەهاوبەشی "گروپی هەڵوێست" بەبۆنەی(٨ی مارس) ڕۆژی جیهانی ژن، لە شاری سلێمانی لە توێ مەڕاسمێكدا خەڵاتی ڕێز لێنانی بە كۆمەڵێك میدیاكار و نووسەر و چالاكوانی ژن بەخشی.

"دڵنیا ڕەحیم زادە" ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێكخراوی كۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات، میدیاكار و چالاكانی بواری خەبات بۆ مافەكانی ژنان یەكێك لەو ژنانە بوو كە لەو ڕێ و ڕەسمەدا خەڵاتی ڕێز لێنانی پێ بەخشرا.

ناوەندی ڕۆشنبیری "جەماڵ عیرفان" ساڵانە ئەو ژنە چالاك و نووسەر و میدیاكارانە خەڵات دەكات كە لە بوارەكانی خۆیاندا سەركەوتوو بوون.







PM:02:46:11/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌