نوورباران کردنی ئاسمانی پیرانشار بە بۆنەی ڕۆژی کۆمەڵەوە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە بۆنەی هاتنی ٢٦ی ڕێبەندان، ڕۆژی کۆمەڵە و لە درێژەی چالاکییە بەردەوامەکانی تێکۆشەران و هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە شار و ناوچەکانی کوردستان، هاوڕێیان و هەڵسووڕاوانی بەشی تەشکیلاتی نهێنی کۆمەڵە لە شاری پیرانشار دەستیان دایە چالاکی بەرینی تەبلیغی و ئاسمانی ئەو شارەیان بۆ ڕێزگرتن لە ٢٦ی ڕێبەندان نوور باران کرد.

دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن هاوڕێیان و تێکۆشەرانی ماندوونەناسی کۆمەڵە لە شاری پیرانشار، هەر بژین بۆ کۆمەڵە و بەردەوام بن لە ئەرک و کار و تێکۆشانتان.


PM:11:33:15/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 317 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌