بەردەوامی چالاكی تەبلیغی تێكۆشەرانی كۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان لە شاری كامیاران

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە بۆنەی هاتنی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی ئاشكرابوونی خەباتی نهێنی كۆمەڵە و لە درێژەی چالاكی تێكۆشەرانی كۆمەڵە لە شار و شارۆچكەكانی كوردستان، ڕێبوارانی ڕێگای كاك سدیقی كەمانگەر بۆ دووهەمین جاری بەردەوام لە شاری كامیاران دەستیان دایە چالاكی بەرینی تەبلیغی و بە نووسینی درووشم لە ئاستی شاردا پێشوازییان لە هاتنی ٢٦ی ڕێبەندان كرد.

ئەو شوێنانەی چالاكانی كۆمەڵە لە شاری كامیاران چالاكی تەبلیغییان تێدا ئەنجام داوە بریتین لە:
مەدرەسەی حەكیم و كۆڵانەكانی دەورووبەر، ترمیناڵی سنە كامیاران، شەقامی ١٢ میتری و چەند شەقامێكی سەرەكی شار.

دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن درێژەدەرانی ڕێبازی  هاوڕێیانی گیانبەختكردوو  كاك سدیقی كەمانگەر. نەبی یووسفی،  عارف مەولانایی و هەزاران گیانبەختكردووی كۆمەڵە. بەردەوام بن لە ئەرك و خەبات و تێكۆشانتان و ڕۆژی كۆمەڵە لە ئێوە و سەرجەم تێكۆشەرانی گیان لە سەر دەستی كۆمەڵە پیرۆز بێت.


PM:07:59:12/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 102 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌