چالاكی بەردەوامی تەبلیغی تێكۆشەرانی كۆمەڵە لە شاری سنە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان + وێنە و فیلم

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە درێژەی كار و چالاكی بەردەوامی هاوڕێیان و تێكۆشەرانی ماندوونەناسی كۆمەڵە لە شاری سنە، ئەمجارەیان هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە لە كومیتەكانی (شەهید شەهلا كڵاوقوچی، شەهید ژیلا عەندەلیبی، شەهید ئارمان حەشەمێز و شەهید جەلال گەوێڵی) بۆ دووهەمین جاری بەردەوام لەو شارە دەستیان دایە چالاكی بەرینی تەبلیغی و بە نووسینی درووشمی "بژی كۆمەڵە، بژی سۆسیالیزم، پیرۆز بێ ٢٦ی ڕێبەندان،  ئێرە شاری ڕێبوارانی ڕێگای كاك شوانە" و دەیان درووشمی دیكەی تایبەت بە ڕۆژی كۆمەڵە،  لە زۆربەی گەڕەك و شەقامەكانی شار، پێشوازییان لە هاتنی ٢٦ی رێبەندان ڕۆژی كۆمەڵە كردووە.
ئەو شوێنانەی چالاكانی كۆمەڵە لە شاری سنە چالاكی تەبلیغییان تێدا ئەنجام داوە بریتین لە:
نەنەڵە(دەورووبەری شارەوانی ناحیە ١ و ٢)، پرد شێخ، نەخۆشخانەی تەئمین ئیجتماعی، بەهاران، غەفوور، بیمارستان كەوسەر، شارۆچكەی سەعدی، شەریف ئاوا، شەقامی حەسەن ئاوا، شارۆچكەی دۆشان، دادگای ئینقلاب، شارۆچكەی گرێزە و گوندی باوەرێز.

دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن ڕێبوارانی بە ئەمەكی ڕێبازی هاوڕییانی گیانبەختكردوو، ژیلا عەندەلیبی، شەهلا كڵاوقوچی سەباح حسێن‌پەناهی، بێهزاد نووری، حامید سەیف پەناهی و هەزاران گیانبەختكردووی كۆمەڵە. هەر بژین بۆ كۆمەڵە و ڕێبازی سووری زەحمەتكێشان.

PM:05:18:12/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 183 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌