چالاکی تەبلیغی لایەنگرانی کۆمەڵە لە ورمێ بە بۆنەی ٢٦ی رێبەندان + وێنە و فیلم

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە شەوانی ڕابردوودا و بە بۆنەی هاتنی ٢٦ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی ئاشکرابوونی خەباتی نهێنی کۆمەڵە، چالاکان و هەڵسووڕاوانی سەنگەری شاری کۆمەڵە لە ورمێ بە نووسینی درووشم و پلاکارتی تایبەت بە ٢٦ی ڕێبەندان لە چەند شەقامێکی سەرەکی ئەو شارە، ڕێزیان لە هاتنی ٢٦ی ڕێبەندان و خەباتی پڕ لە شانازی کۆمەڵە گرت.

دەستان خۆش بێ و بەردەوام بن هاوڕێیان و لایەنگرانی تێکۆشەر و خەباتکاری کۆمەڵە لە شاری ورمێ، چالاکی بێ وچانتان چۆکی دوژمنی هێنایە لەرزە؛ هەر بژین بۆ کۆمەڵە و ڕۆژی ٢٦ی ڕێبەندان لە ئێوەش پیرۆز بێت.




PM:09:56:11/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 347 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌