مه‌رگێكی باڵابە‌رز

حه‌مید شه‌ریفی

مه‌رگێ له‌ نێوانی زه‌مین
مه‌رگێ له‌ نێوانی ئاسمان
نه‌ قاچی له‌ سه‌ر زه‌مینه‌
نه‌ سه‌ری ئه‌گاته‌ ئاسمان
ئێعدامییەکان قەد نامرن
لە سەر ئەم خاکە نامرن
ئەوان بە سەر پێوە نامرن
ئعدامییەکان زۆر بەرزترن
ئعدامییەکان ئعدامییه‌كان
مه‌رگیان شه‌فه‌ق په‌خش ئه‌بێته‌و
ئەوان سەریان لار ئه‌بێته‌و
به‌ڵام هه‌رگیز شۆڕ نابێته‌و
داخۆم خه‌وی جه‌لاد چۆن بێ
شه‌وی مه‌رگی ئعدامیێك
بینین مه‌رگێكی وا سووڕاو
بینین مه‌رگێكی باڵا به‌رز
هه‌ر شه‌و بینین گۆشه‌ چاوێ
پڕلە فرمێسک بۆ گۆشه‌ی دوور
گۆشه‌ی دووری چاوه‌ڕوانی
گۆشه‌ی ترسی مه‌رگێكی سارد
ئێعدامییەکان قەد نامرن
لە سەر ئەم خاکە نامرن
ئەوان بە سەر پێوە نامرن
ئعدامییەکان زۆر بەرز ترن

PM:10:49:05/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 449 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌