دوو فیلمی کوردی لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی سان ماورۆی ئیتالیا لەبەشی کێبەرکێ نمایش دەکرێن

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: دوو کورتە فیلمی "چارەکێک هیوا" لە نووسین و دەرهێنانی جەمشید بەهرامی و  کورتە فیلمی brunt scrambled egg  لەنووسین و دەرهێنانی ئیدریس عەبدی گەیشتونەتە، قۆناخی پێش کۆتایی فێستیڤاڵی  نێوەنەتەوەیی فیلمی "سان ماورۆ".
ئەم دوو فیلمە بەرهەمی دوو فیلمسازی ڕۆژهەڵاتیین و لە دووهەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "سان ماورۆ"ی ئیتالیا بۆ بەشی کێبڕکێ هەڵبژێردراون و دواتریش هەڵبژێردراون بۆ بەشی نیوە-فیناڵیستی ئەم فستیڤاڵە. 
کورتە فیلم "چارەکێک هیوا" پانزدە خولەکە و بە دوو زمانی کوردی و ئاڵمانی لە ئالمان بەرهەمهێنراوە و ئەکتەرەکانی بریتین لە فاتێح ساڵەحی، ئاوات سدیقی نیا، لێنیا کاروان، ڕۆژوان محەممەدی و کەژوان محەممەدی. 
کورتە فیلمی brunt scrambled egg   پانزدە خولەکە و لەباشووری کوردستان بەرهەمهێنراوە و ئەکتەری ئەم فیلمە شیلان وەکیلییە. 
جێگای ئاماژەیە کەکورتە فیلمی "چارەکێک هیوا" پێشووتر لەدووهەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێوەنەتەوەیی فیلمی سلێمانی نمایش کرابوو. 
هەروەها کورتە فیلمی brunt scrambled egg  پێشووتر لەچەندین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی وەکوو دەیەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی سۆسی مەغریب و یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی تورکیە،یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی ئوردون و دووهەمین فێستێڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی لاوانی ئاسیا لەوڵاتی چین ،چوارەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سەماوە و فێستیڤاڵی فیلمی مەیامەی  ئامریکا و چەندین فێستیڤاڵی دیکە بەشداری کردووە. 

PM:07:43:03/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 494 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌