دانیشتنی پێنج قۆڵی حیزبەكانی كوردستانی ڕۆژهەڵات

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەكانی حیزبەكانی كوردستانی ڕۆژهەڵات، ئەمڕۆ شەممە، ٣٠ی سەرماوزی ١٣٩٦ی هەتاوی، بەرابەر بە ٢٠ی ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی پێنج حیزبی كوردستانی ڕۆژهەڵات كۆبوونەوە.

دانیشتنەكانی ئەم حیزبانە تاوتوێ كردنی هەندێك گەڵاڵە و پێشنیاری كردارییە بۆ پێكهێنانی بەرە یان هاوپەیمانییەتییەكی جیددی لە نێوانیان دا.

بڕیارە لە كۆتایی ئەم دانیشتنەدا كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی بەڕێوە بچێت.

لە ئەگەری بەڕێوەچوونی ئەو كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییە خوێنەرانی بەڕێز لە ناوەرۆكی ئەو دانیشتنە ئاگادار دەكەینەوە. 

PM:03:16:20/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 547 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌