ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراینەوە چەند ڕۆژ لەمەوبەر کاک شەهاب پێنجوێنی برای هاوڕێی گیانبەختکردوو جەلال پێنجوێنی و دۆستی نزیکی کۆمەڵە لە شاری سنە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوتووە و ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.
کاک شەهاب بە هۆی شەهید جەلالی برایەوە کەسێکی خۆشەویست و جێی بڕوا و متمانەی خەڵکی شاری سنە و دەورووبەر بوو.
بە ناوی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەری پێنجوێنی و خەڵکی تێکۆشەری شاری سنە دەکەین و خۆمان بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانین.