کۆڵبەرێک لە سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوو

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، چەند ڕۆژ لەمەوبەر کۆڵبەریک بە ناوی (مەسعوود وەیسی)، لە ناوچەی سنووری شێخ سەڵەی سەر بە سەلاسی باوەجانی لە لایەن هێزە جێگیرکراوەکانی سەر سنوورەوە تەقەی لێکرا و هەردوو لاقی بە سەختی برینداربوو.

جێی باسە، ئەم کۆڵبەرە کوردە بە هۆی کاریگەری برینەکەی بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گواستراوەتەوە و لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.



PM:11:55:10/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 299 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌