شاهروودی بەرپرسی ئێعدامی ٢٠٠٠ كەس بووە

ئا؛ ئاسۆی ڕۆژهەڵات

وێلكەر بەك، سیاسەتمەداری ئەڵمانی كە دژی مەحموود هاشمی شاهروودی سكاڵای تۆمار كردووە، دەڵێت شاهروودی ئەو كاتەی بەرپرسی قوەی قەزاییەی كۆمار ئیسلامی بووە لە سەردەمی ئەودا نزیك بە ٢٠٠٠ كەس ئێعدام كراون و شاهروودی بەرپرسی ئێعدامی ٢٠٠٠ كەس بووە. هەروەها ئەم سیاسەتمەدارە ئەڵمانییە كە سەر بە حیزبی سەوزی ئەڵمانە پارێزراوی دیپلۆماتیكی لەسەر نییە.
وێلكەر بەك رۆژی ١٩ی بەفرانبار (٩ی جێنیڤەری) لە وتووێژ لەگەڵ بی بی سی وتی :" من ئەم سكاڵام بە پێی یاسای ئەڵمانی و لە پەیوەند لە تاوانی دژی مرۆڤایەتی داڕشتوەو. شاهروودی لەو سەردەمەدا قوەی قەزاییە بووە بەرپرسی كوشتنی نزیك بە ٢٠٠٠ كەس بووە و بەشێك لەو كەسانەی ئێعدام كراون مناڵ بوون.
ئەم ئەندامەی حیزبی سەوز لەم بارەوە وتوویەتی :" دادگاكانی ئەڵمانیا خەریكی تاوتوێ كردنی سكاڵاكەی ئەون و بەزووترین كات دەربارەی باری یاسایی سكاڵاكەی ڕای خۆیان دەردەبڕن."
هاشمی شاهروودی بەرپرسی كۆمەڵی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی و بەرپرسی پێشتری ناوەندی دادوەری (قوەی قەزاییە)ی كۆماری ئیسلامی، بۆ دەرمانی نەخۆشین سەفەری كردوە بۆ هانۆفەری ئەڵمانیا و لە كلنیكێك نەشتەرگەری مێشك و دەمار لە ژێر چاودێریدایە.
شاهروودی لەحاڵێكدا سەفەری كردوە بۆ ئەڵمانیا كە لە دوو هەفتەی رابردوودا و بەهۆی خۆپیشاندانە دژە حكوومەتییەكانەوە نزیك بە ٢٥ كەس گیانیان لە دەستداوەو زیاتر لە ٢٠٠٠ كەس دەستبەسەر كراون. 
پاش سەفەری شاهروودی بۆ ئەڵمان و دوای ئەوەی كۆمەڵی پەنابەرانی ئێرانی ئاگاداری ئەوە بوون لە ئەڵمان لە نەخۆشخانەیە خۆپیشاندانیان رێكخست و خوازیاری ئەوە بوون وەك نەخۆشێكی ئاسایی چاوی لێنەكرێت.
وێكەر بەك ئەندامی حیزبی سەوزی ئەڵمانیا رۆژی یەكشەممە سكاڵای دژی شاهروودی لە دادگا بەرز كردوەو لە وتووێژ لە گەل (جۆرسەلیم پۆست) لەم بارەوە دەڵێت:" من سكاڵایەكم دژ بەم تاوانبارە بەرز كردۆتەوە. ئاڵمان نابێت ببێت بە حەشارگەی ئەو كەسانەی كە لە وڵاتەكەی خۆیان خەڵك بە هۆكاری سیاسی و ئایینی سەركوت دەكەن و هەڕەشەی مەرگیان لێ دەكەن. رژیمی ئێران ئەو ژنانە سەركوت دەكات كە دەستدرێژیان كراوەتە سەر. هاوڕەگەز بازەكان و بەهاییەكان و كوردەكان بێ باوەڕەكان سەركوت دەكات. "
ئەم سیاسەتمەدارە ئاڵمانیە هەروەها دەڵێت:" هەڵەیەكی گەورەیە دەوڵەتی فێدراڵ پارێزراوی دیپلۆماتیك بدات بە كەسێك كە بەرپرس و رێكخەری كوشتنی بەكۆمەڵ بووە لە ئێران. ئێمە نابێ ببین بە شوێنی حەوانەو چارەسەری ئەو كەسانەی پێشێلكاری مافی مرۆڤ بوون.
هاشمی شاهروودی بەرپرسی ئێستای كۆمەڵی دیاریكەری بەرژەوەندییەكانی رژیم ساڵەكانی ١٩٩٩ تا ٢٠٠٩ بەرپرسی قوەی قەزاییەی رژیم بووە و لەو ساڵانەدا هەزاران كەس بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە زیندانەكان ئێعدام كراون، لەوانە كەسانی سیاسی و بیرجیاواز و بەتایبەت چالاكانی سیاسی كورد.

PM:06:52:10/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 350 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌