یەکێکیتر لە گیراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی ئێران بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستدا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، تەنیا ڕۆژێک پاش مەرگی گوماناوی سینا قەنبەری خوێندکارە ٢٣ ساڵەکەی شاری تاران لە زیندانی ئێڤین، بەرپرسێکی قوەی قەزاییە لە پارێزگای مەرکەزی مەرگی لاوێکیتریشی لە زیندانی ئەراک پشتڕاست کردەوە کە لە میانەی ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژانی ڕابردوودا دەستگیر کرابوو؛ ناوبراو ڕایگەیاند: ئەم لاوەش خۆی کوشتووە.

وەحید حەیدەری ئەو لاوەیە کە لە زیندانی ئەراک بە شێوەیەکی گەماناوی گیانی لە دەستداوە، هەموو ئاماژەکان ئەوە دەڵێن کە مەرگی ئەم دوو لاوە کوردە لە ماوەی دوو ڕۆژدا ئاسایی نییە ئەوە لە حاڵێکدایە کە کۆماری ئیسلامی هەموو هەوڵی خۆی خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی ڕای گشتی ڕازی بکات بەوەی کە ئەم دوو لاوە خۆیان کوشتووە.

هاوکات ڕؤژی ڕابردوو، ١٨ی بەفرانباریش، جێگری بەرپرسی پۆلیسی پارێزگای مەرکەزی مەرگی ئەم لاوەی بە مەرگی تێکدەرێک لە گرتووخانەی پۆلیس کە مادەی هۆشبەری بەکارهێناوە و خۆی کوشتووە" ناوبرد.

PM:11:43:09/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 319 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌