بەکرێگیراوێکی ڕژیم لە بۆکان بە سزای تاوانەکانی گەیشت

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، عوسمان زارعی بەکرێگیراوی ناوزڕاوی ڕژیم لە شاری بۆکان کە ساڵی ڕابردوو لە گەڕەکی فەرهەنگییانی ئەو شارە لە لایەن تێکۆشەرانی ئاڵای سوورەوە تەقەی لێکرا و هێزی ڕۆیشتنی لە دەستدا، پاش ساڵێک بەرەبەرەکانێ لە گەڵ مەرگ، چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە دوایین نەشتەرگەریدا مرد و بە سزای تاوانەکانی گەیشت.

ئەم بەکرێگیراوە ناوزڕاوەی ڕژیم ڕێکەوتی ١١ی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو لە گەڵ بەکرێگیراوێکیتر بە ناوی (خوسرەو ساڵە چیمەن) لە گەڕەکی فەرهەنگییانی شاری بۆکان لە لایەن تێکۆشەرانی ئاڵای سوورەوە تەقەی لێکرا و بە سەختی بریندار بوو.

جێی باسە، عوسمان زارعی یەکێک لە مۆرە ناوڕزاوەکانی ڕژیم لە شاری بۆکان بوو کە دەستی لە ئەزیەت و ئازاری چالاکانی سیاسی و بنەماڵەی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە دابوو، هەر بۆیە بوو بە ئامانجی تەقەی تێکۆشەرانی ئاڵای سوور و بە سزای تاوانەکانی گەیشت.


AM:12:45:30/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 783 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌