چالاکێکی کرێکاری شاری بۆکان دەستگیر و ڕەوانەی زیندان کرایەوە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، محەمەد کەریمی چالاکی کرێکاری شاری بۆکان کە مانگی جۆزەردانی ساڵی ٩١ بە تۆمەتی چالاکی کرێکاری و ئەندام بوون لە کومیتەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان سزای سێ ساڵ زیندانی بە سەرداسەپابوو، ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی سەرماوەز دەستگیر و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا.

جێی ئاماژەیە، محەمەد کەریمی، ٢٦ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی وێڕای چوار کەسیتر بە ناوەکانی (هادی تنومەند، جەماڵ میناشیری، قاسم مستەفاپوور و  ئیبراهیم مستەفا پوور) بە تۆمەتی چالاکی کرێکاری لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر و لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد سزای زیندانیان بە سەر داسەپا.



AM:10:58:05/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌