سێ ژنە کوردی بەهایی لە کرماشان دەستبەسەر کران

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، لە درێژەی گوشار بۆ سەر چالاکانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە ئێران، ڕۆژی شەممە، ١١ی سەرماوەز، سێ چالاکی بەهایی شاری کرماشان بە ناوەکانی (سۆهەیلا شادابی، نەغمە شادابی و فەرزانە ئەمینی)، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

تا ئێستا لە هۆکار و شوێنی دەستبەسەر بوونی ئەم سی چالاکە بەهاییە هیچ زانیارییەک بلاونەکراوەتەوە.


AM:10:32:05/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 54 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌