ناڕەزایەتی خوێندکاران لە سەروبەندی ١٦ی سەرماوەز

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، لە سەروبەندی نزیکبوونەوە لە ١٦ی سەرماوەز، ڕۆژی خوێندکار، خوێندکارانی زانستگاکانی کاشان و بێجنورد بە هۆی میلیتاریزەکردنی کەشی زانستگا و دروست کردنی ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو  زانستگا ناڕەزایەتییان دەربڕی.

لە سەربەندی نزیکبوونەوە لە ١٦ی سەرماوەز، ڕۆژی خوێندکار، ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم لە ترسی دەنگی ناڕەزایەتی خوێندکاران، گوشارەکان بۆ سەر خوێندکاران و بە تایبەت چالاکانی خوێندکاری زیاتر دەکەن و کەشێکی ئەمنیەتیی توند بە سەر زانستگاکانی ئێراندا زاڵ دەکەن.



PM:09:23:30/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 61 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌