کچێکی ١٩ ساڵەی بانەیی بە هۆی هەژارییەوە خۆی کوشت

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٢ی خەزەڵوەر، کچێکی ١٩ ساڵەی بانەیی بە ناوی (شەبنەم خدری)، ١٩ ساڵ تەمەن، لە گەڕەکی سڵێمان بەگی شاری بانە بە هۆی هەژاری بنەماڵەکەی دەستی دایە خۆکوژی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەوالنێرمان لە شاری بانەوە پێی ڕاگەیاندین: دایکی شەبنەم چەند ساڵێکە بە نەخۆشی سەرەتانەوە دەناڵێنێ و ناوبراویش چیتر توانای دابین کردنی پوڵی دەرمانی نەبووە هەر بۆیە دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.



PM:09:35:14/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌