تاڵان کردنی كۆمەكی خەڵكی شاری سونقۆر

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی ئەو هەواڵانەی بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتوون، ئەو كەلوپەل و یارمەتییانەی لە لایەن خەڵكەوە لە شاری سونقور كۆ كرابوونەوە بۆ ئەوەی بگەنە دەست خەڵك، كە بە هۆی بوومەلەرزەوە تووشی لێقەومان بوون لە رێگای گەیاندن لە لایەن كەسانێكی نەناسراوەوە دزراوە.

خەڵكی ناوچەكە باس لەوە دەكەن، ئەو كەل و پەلانە لە لایەن دەست و پێوەندەكانی رژیمەوەو لە لایەن كەسانی نزیك بە سپای پاسدارانەوە تاڵان كراون.

لە دوای زیاتر لە ٢٤ كاتژمێر لەو كارەساتە سروشتییە، تا ئێستەش ئاماری دروست لە قوربانییەكانی ئەو كارەساتە لە شارەكوردنشینەكانی سەرپول زەهاو و كرماشان و قەسر و شاه ئاباد و جوانڕو و ئزگلە دێهاتەكانی دەورووبەریان بڵاو نەبۆتەوە.

خەڵك هەوڵیانداوە بە پێی توانا بە هانای لێقەوماوانەوە بچن، بەڵام لە لایەن ناوەندە بەرپرسەكانی سەر بە رژیمەوە كەمترین خزمەتگوزاریان پێگەیشتوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئاخوندێكی حكوومەتی لە كاناڵی تەلەفیزیۆنی رژیم (شەبەكەی ٣) باسی لەوە دەكرد كە خەڵكی لێقەوماو خۆیان بە فكری خۆیانەوە بن و چاوەڕوانی ئەوە نەبن كە حكوومەت بچێتە هانایانەوە.


PM:05:12:14/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 289 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌