کەمپەینی یارمەتی کۆکردنەوە بۆ ئاوارەکانی بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردوو لە شاری دێولان دامەزرا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، پاش بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردوو کە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی هەژاند و زەرەر و زیانی گیانی و مادی بەرچاوی لە شارەکانی پارێزگای کرماشان بەدواوە بوو، زنجیرەک کەمپەین لە شارەکانی کوردستان دامەزراون بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی و کەل و پەل بۆ ئاوارەکانی ئەم ڕووداوە.

لە درێژەی ئەم چالاکییانەدا، ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ی خەزەڵوەر، خەڵکی تێکۆشەری گەورە دێی قوریچیای سەر بە شاری دێولان کەمپەینێکیان دامەزراندووە و بەردەوام خەریکی کۆکردنەوەی یارمەتی و کەلوپەلن بۆ ئاوارەکان.

PM:11:51:13/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 83 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌