چالاکێکی مەدەنی شاری دێولان لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکان لە شارەکانی کوردستان، چالاکێکی مەدەنی شاری دێولان بە ناوی (خەبات ئەمیری) لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

تا گەیشتنی ئەم هەواڵە لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ناوبراو هەواڵێک لە بەر دەست دانییە.

پێویستە ئاماژە بکرێت، خەبات ئەمیری پێشووتریش بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەکانی پشتیوانی لە کۆبانی دەستبەسەر و پاشان ئازاد کرابوو.



PM:08:06:11/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌