تەقینەوەی مین لە دێهلۆڕان دوو سەربازی بریندار کرد

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی هەینی، ١٩ی خەزەڵوەر، دوو سەربازی کورد لە نزیک پایەگای (نەهری عەنبەر) لە ناوچە سنوورییەکانی دێهلۆڕانی سەر بە شاری ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوون.

ناسنامەی ئەم دوو سەربازە بریندارە بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە:
ڕەسوڵ ئەسەدی و دانیال بەیرانوەند

جێی باسە، یەکێک لە بریندارەکان بە هۆی سەختی برینەکەی بۆ نەخۆشخانەکانی شاری ئیلام گواستراوەتەوە و لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.



PM:06:26:11/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 51 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌