کچێکی پاوەیی بە هۆی تەقینەوەی بۆیلێر گیانی لە دەستدا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، چەند ڕۆژ لەمەوبەر، کچێکی پاوەیی بە ناوی (شیوا مەحموودی)، خەڵکی گوندی هانەگەرمەڵەی سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان کە بە هۆی تەقینەوەی بۆیلێری ماڵەکەیان تووشی سووتان هاتبوو، پاش دوو ڕۆژ سەرئەنجام ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ١٩ی خەزەڵوەر، بە هۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانەی شاری ئیسفەهان گیانی لە دەستدا.

لە گەڵ هاتنی وەرزی سەرما و پێویستی بەکارهێنانی کەرەستەکانی گەرمکەرەوە، ڕووداوی تەقینەوەی کەرەستەی گازی و نەوتی لە شارەکانی کوردستان پەرەدەستێنێ و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی کەرەستەی ستانداردی گەرمایی لە ئێران و کەمتەرخەمی خەڵک لە ڕەچاوکردنی خاڵە ئیمەنییەکان.


PM:03:26:11/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 625 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌