کاسبکارێک لە پیرانشار بە تەقەی هێزەکانی رژیم برینداربوو

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی سێشەممە، ١٨ی ڕەزبەر، هێزە جێگیرکراوەکانی سەرسنوور، لە ناوچەی سنووریی کانی خودای سەر بە شاری پیرانشار تەقەیان لە ژمارەیەک کاسبکار کرد و لە ئاکامدا کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە لە لای سەرییەوە بە سەختی برینداربوو.

ناسنامەی ئەم کاسبکارە کوردە: عەلی، ٣٦ ساڵ تەمەن و دانیشتووی شاری پیرانشارە.

ناوبراو بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پیرانشار گواستراوەتەوە.


PM:05:31:11/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌