چالاکێکی مەدەنی کوردی بەندکراو مانی لە خواردن گرت

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، وریا دڵ ئەنگیز چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری مەریوان کە لە میانەی پشتیوانی خەڵکی شارەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لە رێفراندۆمی باشوور دەستبەسەرکرا، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە گواسترایەوە و دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.

وریا دڵ ئەنگیز رێکەوتی ٤ی ڕەزبەر، لە میانەی "جوڵانەوەی کەرنەڤاڵەکان" لە کوردستانی رۆژهەڵات بۆ پشتیوانی لە گشتپرسی کوردستانی باشوور لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە گواسترایەوە.

ناوبراو ماوەی چوار ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە مانگرتنەکەی بەردەوامە.

پاش هاتنە سەر شەقامی خەڵکی شارەکانی کوردستان بۆ پشتیوانی لە رێفراندۆمی کوردستانی باشوور شەپۆلێکی نوێ لە دەستبەسەرکردنی شارۆمەندانی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەست پێکردووە و تا ئێستا سەدان کەس لە شارەکانی کوردستان دەستبەسەر کراون.



PM:05:20:11/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 169 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌