لە چەند رۆژی ڕابردووەوە سێ شارۆمەند بە هۆی تەقینەوەی مین کوژراو و برینداربوون

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، لە چەند رۆژی رابردووەوە بە هۆی تەقینەوەی مین لە سەقز و سەلاسی باوەجانی سێ شارۆمەند کوژراو و برینداربوون.

یەکێک لە بریندارەکان بە ناوی "مێهدی کاریگەر"، کارمەندی ناوەندی هەڵگرتنەوەی مین بووە لە شاری سەقز کە لە کاتی خاوێنکردنەوەی مەیدانێكی مین بە هۆی تەقینەوەی مینەکە بە سەختی بریندار بووە.

رووداوەکەیتریش رۆژی شەممە، ١٦ی ڕەزبەر، لە ناوچە سنوورییەکانی سەلاسی باوەجانی روویداوە کە بە هۆیەوە کارمەندێكی ناوەندی هەڵگرتنەوەی مین بە ناسنامەی "تۆراب زادە"، خەڵکی شاری مەشهەد کوژراوە و کەسێكیتریش کە ناسنامەکەی ڕانەگەیەندراوە بە سەختی برینداربووە.

ساڵانە دەیان شارۆمەندی کورد لە ناوچە سنوورییەکان بە هۆی تەقینەوەی مینە پاشماوەکانی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق دەبنە قوربانی و گیانیان لە دەست دەدەن.



PM:11:57:10/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 61 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌