سێ چالاکی شاری دێولان چارەنووسیان نادیارە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، سێ چالاکی کوردی شاری دێولان بە ناوەکانی "سیروان ڕەحیمی، یەدوڵڵا شاکری و ئازاد نادری" کە لە میانەی ناڕەزایەتی خەڵکی شارەکانی کوردستان بە کوشتنی کۆڵبەران دەستبەسەر کرابوون پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک چارەنووسیان نادیارە.

جێی باسە، رۆژی ١٣ی خەرمانانی ئەمساڵ لە سەر داوای ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی شاری بانە، خەڵکی ئەو شارە لە ناڕەزایەتی بە کوشتنی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە هاتنە سەر شەقام و دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان بەرز کردەوە کە دواتر شەپۆلی ناڕەزایەتی خەڵک شاری سنەشی گرتەوە و خەڵکی شاری سنەش بە هاتنەسەر شەقام پشتیوانی خۆیان لە خەڵکی شاری بانە دەربڕی و کوشتنی کۆڵبەرانیان مەحکووم کرد.


PM:11:15:10/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌