چوار چالاکی کرێکاری لە سنە بانگهێشتی ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکان کران

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، لە چەند ڕۆژی رابردوودا بەشی ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکانی شاری سنە لە رێگای نامەوە چوار چالاکی کرێکاری ئەو شارەی بە ناوەکانی "خالید حسێنی وغالب حسێنی ئەندامی کومیتەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی رێكخراوە کرێکارییەکان و شەریف ساعد پەنا و موزەفەر ساڵح نیا "ئەندامی ئیتحادیەی ئازادی کرێکارانی ئێران "ی ئاگادار کردەوە کە رۆژی چوارشەممە واتە سبەینێ، ١٩ی ڕەزبەر لە بەشی ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکان ئامادە بن.

تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری بانگهێشتی ئەم چالاکە کرێکارییانە ئاشکرا نەکراوە.

PM:10:51:10/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 267 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌