هەیئەتێکی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات بەشداری لە پرسەی مام جەلال‌‌ دا کرد

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ڕۆژی شەممە، ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ی زایینی وەفدێکی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات کە پێکهاتبوون لە "کەوسەر فەتاحی، سەرگوڵ میرزایی و دڵنیا ڕەحیم‌زادە" ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری، فاتمە عەزیمی ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات و چەند ئەندامێکیتری ڕێکخراوەکە بەشداری لە پرسەی مام جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و ڕێبەری ناسراوی کوردستانی باشووردا کرد.

جێی باسە، ڕۆژی سێشەممە، 3ی ئۆکتۆبری 2017ی زایینی، مام جەلال تاڵەبانی سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە وڵاتی ئاڵمان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

PM:07:17:08/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 355 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌