بە بۆنەی ٥ی ئۆکتۆبر، ڕۆژی جیهانیی مامۆستا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە سەر داوای یۆنێسکۆ "رێکخراوی زانستی و فەرهەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان" ڕۆژی ٥ی ئۆکتۆبر وەک ڕۆژی جیهانیی مامۆستا ناونراوە.

لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی نە تەنیا هیچ بایەخێک بە بەشی پەروەردە نادرێت، بەڵکوو شوێنی مامۆستایان و بە گشتی خەمخۆرانی پەروەردە بووەتە کونجی بەندیخانە و ساڵ نییە دەیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئێران و بە تایبەت کوردستان لە لایەن مامۆستایانەوە بە مەبەستی داخوازییە سینفییەکانیان رێکنەخرێت و بە دەیان مامۆستا دەستبەسەر و زیندانی نەکرێن.

کۆمیسیۆنی راگەیاندنی کۆمەڵە لە ڕۆژی ٥ی ئۆکتۆبر وێڕای ڕێزگرتن لە ئیرادەی پۆڵایینی مامۆستایانی دستگیرکراو لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی و هەوڵ و کۆشش و ماندووبوونی سەرجەم مامۆستایانی دڵسۆز و زەحمەتکێشی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی، پیرۆزبایی ئەم ڕۆژەیان لێ دەکات و هیوای بەردەوامی لە ئەرک و زەحمەت و ماندووبوونیان بۆ پەروەردەکردنی نەوەی نوێی کوردستان بە ئاوات دەخوازێت.



PM:06:17:05/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌