خوێندكارێكی كورد پاش دەركرانی لە زانستگا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵە بڵاوكراوەكان، رۆژی دووشەممە، 20 خەرمانان، لاوێكی تەمەن 28 ساڵ بە ناوی "سەلام خوشامەن"، خەڵكی گوندی دەل و دانیشتووی شارۆچکەی "جووجەسازی" سەر بە شاری مەریوان، پاش پێنج ساڵ دەرس خوێندن لە زانستگای پزیشکی تەورێز، تێڕمێک پێش تەواوبوونی لە لایەن بەرپرسانی زانستگاوە بە تۆمەتی روانگەی سیاسی لە زانستگا دەکرا.

سەلام پاش دەرکرانی لە زانستگا بە هۆی گوشاری دەروونیەوە دەستی دایە خۆکوژی و لە رێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


PM:08:52:13/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 69 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌