کرماشان، کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان کوژرا

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی یەکشەممە، ١٩ خەرمانان، هێزە ئینتزامییەکانی رژیم لە ناوچەی ماهیدەشتی سەر بە شاری کرماشان تەقەیان لە ماشینی کاسبکارێکی کوردی ئەو شارە کرد و لە ئاکامدا ماشینەکە لە رێگا کەوتە خوارەوە و شۆفێری ماشینەکە بە ناوی "فەرەج کەریمی"، خەڵکی گوندی تەق‌تەقی سەر بە شاری کرماشان دەستبەجێ گیانی لە دەستدا.

ئەم کاسبکارە کوردە تەنیا بە هۆی ئەوەی کە گومانی هەڵگرتنی باری قاچاغی لە سەر بووە کەوتۆتە بەر دەستڕێژی تەقەی هێزەکانی رژیم ئەوە لە حاڵێکدایە کە ناوبراو هیچ کەلوپەلێکی قاچاغی پێ نەبووە.

جێگای ئاماژەیە، چەند رۆژ لەمەوبەریش کاسبکارێكی کوردی خەڵکی ناوچەی سەنجابی سەر بە پارێزگای کرماشان بە هەمان شێوە لە لایەن هێزەکانی رژیمەوە تەقەی لێکرا و گیانی لە دەستدا.


PM:08:26:13/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌