دوو لاوی مەریوانی پاش سێ مانگ چارەنووسیان نادیارە

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، دوو لاوی مەریوانی بە ناوەکانی "ئەمیر ئەڕژەنگی"، ٢١ ساڵ تەمەن و کوڕی موختار، "باست ئەفشار"، ١٩ ساڵ تەمەن و کوڕی رەزا کە رێکەوتی ٢٤ی جۆزەردانی ئەمساڵ بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە لایەن حەفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون پاش تێپەڕینی زیاتر لە سێ مانگ لە دەستبەسەربوونیان چارەنووسیان نادیارە.

ئەم دوو لاوە کوردە رێکەوتی ٢٤ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری مەریوان بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە رێگای بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی نەورۆز لە گوندێکی ئەو شارە دەستبەسەر و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

PM:12:30:11/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 155 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌