ئاگادارییەک بۆ کوردانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان

ئاگاداری
‎ھاوڕێیان و دۆستانی ئازیز؛
‎کوردانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان؛
‎بۆ پشتیوانی کردن لە زیندانیانی سیاسی زیندانی رەجایی شاری کەرەج کە ماوەی نزیک بە مانگێکە لە ناڕەزایەتی بە باروودۆخی زیندان و هەڵسووکەوتی بەرپرسانی نێو زیندان دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن و هەروەها دەربرینی ناڕەزایەتی بە نادیار بوونی چارەنووسی زیندانی سیاسی رامین حوسین پەناهی کە ماوەی دو مانگە بە برینداری دەستبەسەر کراوە و مەترسی گیان لە دەستدانی هەیە و ھەروەھا بۆ پشتگیری لە زیندانی مەحکووم بە ئێعدام محەمەد عەلی تاهیری و چەندین زیندانی سیاسی دیکە لەوانە چەنگیز قەدەم خێر، زەینەب جەلالیان، کەماڵ شەریفی و... کە هیچ هەواڵێک لە چارەنووسیان لە بەردەستدا نیە و بە گشتی بۆ پشتیوانی لە هەموو زیندانیانی سیاسی و مەدەنی رۆژی شەممە ۲ی سێپتامبر ئاکسیۆنێک لە بانهۆفی شاری کوڵن(ئاڵمان) کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت.

‎بەشداری ئێوەی ئازیز دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ گەیاندنی دەنگی زیندانیانی سیاسی بە گوێی ناوەندە جیھانییەکان.

PM:07:46:01/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 938 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌