بناری هەڵگورد لە لایەن تۆپخانەکانی سپای پاسدارانەوە بۆردومان کرا

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژانی ١٩ و ٢٠ی گەلاوێژ، تۆپخانەکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی رۆژهەڵات بۆ چەندمین جاری بەردەوام بناری چیای هەڵگورد و ناوچەی چۆمانیان بۆردومان کرد.

خۆشبەختانە ئەم تۆپبارانە زەرەر و زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

زیاتر لە دوو هەفتەیە تۆپخانەکانی سپای پاسداران دەستیان کردووە بە تۆپبارانی سنوورەکانی رۆژهەڵات و  بە تایبەت بناری هەڵگورد کە شوێنی نیشتەجێبوونی هێزی پێشمەرگەی حیزبە رۆژهەڵاتییەکان و لەوانە کۆمەڵەیە بە جۆرێک کە دوو هەفتە لەمەوبەر و پاش رووداوەکەی ٢ی پووشپەڕی شاری سنە زیاتر لە ١٠٠ تۆپ ئاراستەی بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵە لە بناری هوڵگورد کرا و بە هۆیەوە سێ پێشمەرگەی کۆمەڵە برینداربوون.

پێویستە ئاماژە بکرێت؛ پاش ئەم تۆپبارانەی کە ماوەیەک لەمەوبەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی لە سنوورەکانی رۆژهەڵات کردە ئامانج، پاکپوور بەرپرسی هێزی زەوینی سپای پاسداران بە پێچەوانەی هەواڵە چەواشەکارەکانی هەندێک لە میدیاکان؛ ئامانجی ئەم تۆپبارانەی بۆ حزووری هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە ناوچەکە گەڕاندەوە.



PM:04:19:12/08/2017




ئه‌م بابه‌ته 538 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌